دوو كۆمپانیا خۆبەخشانە قەزای چه‌مچه‌ماڵ پاكده‌كه‌نه‌وه
ئارام نەجات، سەرۆکی شارەوانی چەمچەماڵ بە خەندانی راگەیاند، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی‌و نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست و ئامێری تایبه‌ته‌وه، وەك پێویست نەتوانراوە شوێنە گشتییەكان لە زبڵ و خاشاك پاكبكرێتەوە.
وتیشی: وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ داوامان له دوو كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ت كردووه كه هه‌ڵمه‌تێك بۆ پاككردنه‌وه‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجامبده‌ن و به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌ش داواكه‌ی ئێمه‌یان په‌سه‌ندكردو هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ پاككردنه‌وه‌ی قه‌زاكه ده‌ستپێكردووه و هه‌ڵمه‌ته‌كه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
مه‌عروف مه‌جید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بە خەندانی راگەیاند، بڵاوبوونەوەی زبڵ و خاشاک لە ناو قەزای چەمچەماڵ یان کۆکردنەوە و فرێدان و لەناوبردنی بەشێوەیەکی نازانستی زیانی گەورە بە ژینگەی ناوچەکە دەگەیەنێت.
وتیشی: فرێدانی زبڵ و خاشاک لە دەرەوەی قەزای چەمچەماڵ لەکاتی باران باریندا تێکەڵ بە ئاوی چەمی باسەڕە دەبێت و لە زۆر شوێن ئەو ئاوە بۆ خواردنەوە بەکار دەهێنرێت، ئەمەش وێرای زیانگه‌یاندن به ژینگە، زیان بە تەندروستی هاوڵاتیانیش دەگەیەنێت.
ماوەیەکە لە زۆربەی شوێنەکانی قەزای چەمچەماڵ زبڵ و خاشاکێکی زۆر كۆبووه‌ته‌وه و نارەزایی هاوڵاتیانی بەدوای خۆیدا هێناوە، هه‌ردوو کۆمپانیای (خالید شینكی و گایرێکس) بێ بەرامبەر هەڵمەتێکیان بۆ پاککردنەوەی قەزاکە دەست پێکردووە.
خالید حەمە رەئوف، سەرۆکی کۆمپانیاکانی خالد شینکی بەخەندانی راگەیاند، ئێمە وەک گروپی کۆمپانیاکانی خالد شینکی بێ بەرامبەر هەڵساوین بە هەڵمەتی پاککردنەوەی قەزای چەمچەماڵ لەو خۆڵ و خاشاکە زۆرەی کە له بەشێک لە شوێنەکانی قەزای چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە "
وتیشی " ئەم هەڵمەتە خزمەتێکە بۆ شاری شەهیدان و ئەنفالکراوان كە قوربانی زۆریان بۆ پاراستنی کوردستان داوە و تا پاککردنەوەی تەواوی قەزاکەش بەردەوام دەبین.
رۆژانە زیاتر لە ٥٥ تۆن زبڵ و خاشاک لە قەزای چەمچەماڵ کۆدەکرێـتەوە و لە دەرەوەی قه‌زاكه فرێدەدرێت و بەشێوەیەکی هەرەمەکی دەسوتێنرێت.
لە ماوەی رابردوودا بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەشێک لە ئامێرەکانی شارەوانی چەمچەماڵ لەکارکردن وەستان وهەروەها بەهۆی دواکەوتنی مووچەكانیانه‌وه بەشێکی زۆر لە پاکەوانەکانی شارەوانی مانگرتنیان راگەیاند، بەوەش خۆڵ و خاشاک لە زۆربەی شوێنەکانی چەمچەماڵ كۆبووه‌ته‌وه.
