سه‌فین دزه‌یی: حکومەتی هەرێم لەگەڵ پسپۆڕانی بیانی کاردەکات بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی
سه‌فین دزه‌یی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی قه‌یرانی دارایی و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه، ئاشكرایكرد كه ساڵێك زیاتره حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پسپۆرانی بیانی كار له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كورت خایه‌ن، درێژ خایه‌ن و مامناوه‌ند ده‌كات، له بواری ئابووری و دارایی.
وتیشی "پڕۆژه‌كانیش هه‌نگاو به‌هه‌نگاو جێبه‌جێده‌كرێن، كه هه‌ندێكیان پێویستیان به رێنمایی وه‌زاره‌ته‌كان هه‌یه كه له‌وێوه ئه‌نجامده‌درێن، هه‌ندێكی دیكه‌ش پێویستیان به گۆڕانكاری له‌یاسادا هه‌یه و ده‌بێت له په‌رله‌مان بكرێت كه ره‌نگه هه‌ندێكیان چه‌ند ساڵێك بخایه‌نێت بۆ جێبه‌جێكردن و ده‌ركه‌وتنی ئاكامه‌كانی".
له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی حكومه‌تیش، دزه‌یی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان، ئه‌گه‌رچی 30% دانیشتوانی هه‌رێم به‌هۆی هاتنی ملیۆنێك و هه‌شت سه‌د هه‌زار ئاواره زیادیكردووه، وتیشی "به‌رده‌وام ده‌بین له‌و سیاسه‌ته كه كارێكی مرۆڤانەیە".
سەبارەت بە پرسی چاکسازیش دزەیی وتیشی "ده‌سته‌ی نه‌زاهه له‌سه‌ر خه‌تەو سه‌رۆكی هه‌رێمیش پشتگیری ته‌واوی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات، ئه‌گه‌رچی هه‌نگاوی باش نراوە، به‌ڵام پێویسته هه‌نگاوی دیكه‌ش بنرێت".
سه‌فین دزه‌یی له وەڵامی پرسیارێكی خه‌ندان له‌باره‌ی رووداوه‌كانی خورماتوو، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه له‌شه‌ڕی داعش تائێستا 1400پێشمه‌رگه شه‌هید بوون، هه‌شت هه‌زار برینداریش هه‌ن، بۆیه جێی داخه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و هێزانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه پێویسته رووبه‌ڕووی داعش ببنه‌وه كه ره‌نگه سه‌ر به لایه‌نێكی دیاریكراوبن، "هه‌ستاون به‌و كاره قێزه‌ونه‌و ده‌ستیان خستووەتە خوێنی كوردەوە، كه ئه‌مه قابیلی قبوڵ نییه‌و هه‌وڵی سیاسیش به‌رده‌وامه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه، بۆیه ناكرێت هه‌ر كه‌سێك بێت ده‌ستی بچێته خوێنی هاوڵاتیانی كورد‌و وابزانێت كورد بێ خاوەنە"، زیاتر وتیشی: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان پاڵپشتی خه‌ڵكی خورماتوو ده‌بێت".
دزه‌یی له‌باره‌ی دیداری مێری رایگه‌یاند ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه رۆڵی گه‌وره ده‌بینین له پێشكه‌شكردنی بیرۆكه‌ی نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان.
له‌باره‌ی كه‌یسی چه‌كی بانكیش ئەو وتەبێژە وتی "حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت به‌داوداچوونی بابه‌تی یاسایی بكات، ئه‌مه پڕۆسه‌یه‌كی یاساییه‌و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له هه‌وڵه‌كانی چاكسازی".
