ئه‌شواق جاف: مالكى ده‌يه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه و فراكسيۆنه كوردييه‌كان چاوه‌ڕێى شاندى كوردستان ده‌كه‌ن
له لێدوانێكدا، ئه‌شواق جاف گوتى: ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌شدارى راسته‌قينه بكه‌ين له حكومه‌تدا به‌ڵام ده‌بێت بۆمان روون بێته‌وه ماف و داخوازى ئێمه چى لێدێت.
گوتيشى: شاندى پێنج لايه‌نى به‌شداربوو له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، (كه پێكهاتوون له لايه‌نه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان، يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان) سه‌ردانى شارى به‌غدا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مريكاييه‌كانيش ئه‌و پرسه‌مان باسكردووه و داوامان كردووه عه‌بادى بۆمان روونبكاته‌وه، ئايا ئێمه شهريكين يان هه‌ر ده‌يانه‌وێت ژماره‌يه‌ك بين.
سه‌باره‌ت به به‌شدارى كوتله‌ى سه‌در له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌شواق جاف گوتى: ئێمه به سه‌ليم جبووريمان گوتووه
ئاشكرايكرد، نورى مالكى له پشت رووداوهكانهوهيه و باش‌ترين به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌يه كه كوتله‌ى سه‌در زانيان مالكى له پشت رووداوهكانهوهيه بۆيه سه‌در تهجميدى كوتله‌كه‌ى خۆى كرد و ئه‌مڕۆش به‌شدارييان له دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كرد و به‌وه‌ش رێگريان كرد له‌وه‌ى عه‌بادى لاببرێت و رێگه خۆشبكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى نورى مالكى.
هه‌روه‌ها گوتى: كورد به‌وه ده‌توانێت بباته‌وه كه لايه‌نگرى پرسه ده‌ستوورييه‌كان و شه‌رعييه‌تى ياسايى بێت و ئه‌مڕۆ 181 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌شدارييان كردووه و شه‌رعييه‌ت لاى زۆرينه‌يه.
K24
