سبەینێ‌ دوو وەزارەت مووچە وەردەگرن و پێنج شەممەش مووچەی نۆ شوێن دابەش دەكرێت

سبەینێ‌ دوو وەزارەت مووچە وەردەگرن و پێنج شەممەش مووچەی نۆ شوێن دابەش دەكرێت
بەپێی خشتەیەكی وەزارەتی دارایی، سبەینێ‌ چوار شەممە، دوو وەزارەت مووچە وەردەگرن و ڕۆژی پێنج شەممەش موچەی نۆ شوێن دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی وەك لە ڕاگەیەندراوكیدا ئاماژەی پێكردووە، سبەینێ‌ چوار شەممە، مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی ئەوقاف دابەشدەكرێت.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، پێنج شەممە نۆ وەزارت و شوێنی تر مووچە وەردەگرن و دوای تەواو بوونی دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەتانەش، دەست بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و شارستانی دەكرێت.

ئەو وەزارەت و شوێنەی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاماژەیان پێكراوە كە لە رۆژی پێنج شەممەدا مووچە وەردەگرن، بریتیین لە وەزارەتەكانی ڕۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی داد، وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن، وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، ئەنجومەنی دادوەری، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران.
Top