به‌شداربووانی كۆنفرانسی ئاشتی كورد داوای ئاگربه‌ست له‌توركیا و په‌كه‌كه ده‌كه‌ن
دوای ته‌واوبوونی كۆنفرانسه‌كه،ئه‌مڕۆ له پرێس كۆنفرانسێكدا نووسه‌ر و رۆشنبیرانی كورد به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه و ناوه‌ڕۆكی كۆنفرانسه‌كه‌یان بۆ رای گشتی ئاشكراكرد.
نووسه‌ر و رۆشنبیرانی كورد ئاماژه‌یان به پرسی كورد كرد‌و بانگه‌وازی راگرتنی شه‌ڕو پێكدادانیان ئاراسته‌ی حكومه‌تی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستانی كرد.
هه‌روه‌ها به‌شداربووان جه‌ختیانكرده‌وه كه بۆ نه‌هێشتنی ده‌نگی چه‌ك و راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و حكومه‌تی توركیا، پێویسته له نێوان هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕكه‌ر لایه‌نێكی سێیه‌میش هه‌بێت بۆ چاودێریكردنی پێشێلكارییه‌كان له پرۆسه‌ی ئاگربه‌ست و ئاشتیدا.
كۆنفرانسی ئاشتی كه له شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان له لایه‌ن ناوه‌ندی كورد (PEN) وه سازكرا و 2 رۆژی خایاند، ژماره‌یه‌كی زۆر له تورك و ئه‌ندامانی(PEN)ی نێوده‌وڵه‌تی و چه‌ندین نووسه‌ر تێیدا به‌شداریان كرد.
رێكخروای (PEN)ی نێوده‌وڵه‌تی، رێكخراوێكی تایبه‌ت به‌نووسه‌ر و رۆشنبیرانه كه به مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی زمان و وێژه له ساڵی 1921 دامه‌زراوه و له چه‌ندین وڵاتی جیهاندا ئاماده‌ییان هه‌یه.
كۆنگره‌ی ناوه‌ندی (PEN)ی كوردی له مانگی نیسانی ساڵی 2006 دا سازكرا وتێیدا دكتۆر زه‌رده‌شت حاجۆ وه‌ك سه‌رۆكی ناوه‌ندی (PEN) و مسته‌فا ره‌شید وه‌ك جیگیری هه‌ڵبژێران.
