خێزانێکی کوردی ئێزدی منداڵێکیان لەزیندانەکانی داعش لەدایکبووە

 خێزانێکی کوردی ئێزدی منداڵێکیان لەزیندانەکانی داعش لەدایکبووە
خێزانێکی کوردی ئێزدی منداڵێکیان لەزیندانەکانی داعش لەدایکبووە و دایکی منداڵەکە باسی زەحمەتی بەخێوکردنی کۆرپەکەی لەژیانی ژێردەستەیی دەکات.

هێشتا چارەنووسی هەزاران کوردی ئێزدی لە ژێر دەستی داعش دیار نییە و زیاتر لە 2500 کەسیش لەدەستی داعش رزگارکراون.

رزگاربووانی دەستی داعش باسی ژیانی ژێردەستی چەکداران دەکەن بەتایبەت کە بەشێکیان خاوەن منداڵی ساوا بوونە.

یەکێک لەو ژنانەی کە ماوەیەکە لە دەستی داعش رزگاری بووە ،لەنێو زیندانییەکی داعش منداڵی بووە و باسی زەحمەتی بەخێوکردنی کۆرپەکەی لەژیانی ژێردەستەیی دەکات.
Top