خورماتوو.. چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له گرتنه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان شكستیان هێنا
كه‌ناڵی كوردستان 24 له‌زاری په‌یامنێرێكییه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه په‌لامارى چه‌كدارانى عه‌شدى شه‌عبى بۆ سه‌ر سایلۆى خورماتوو شكستیهێنا و به هه‌مان شێوه توانرا گه‌مارۆى سه‌ر باره‌گاى كۆمه‌ڵى ئیسلامى بشكێنرێت و به دواى ئه‌ویشدا هێمنییه‌ك باڵى به‌سه‌ر شارۆچكه‌كه‌دا كێشا، به‌ڵام دووباره شه‌ڕ ده‌ستیپێكرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (باسیوز) چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له هه‌وڵی گرتنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ن كه دوێنێ له ده‌ستیانداوه و ئێستا له ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان شكستی هێناوه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی چه‌ند گوله هاوه‌نێكیان ئاراسته‌ی ناو گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی شارۆچكه‌ی خورماتوو كردووه و به‌وهۆیه‌وه چه‌ند هاووڵاتییه‌كی سڤیل برینداربوونه.
