به‌ڕێوه‌به‌ر و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم ئازادكران
د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم تایبه‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ دووشه‌مه به فه‌رمانی دادوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ر و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم به(كه‌فاله‌ت) ئازادكران".
وتیشی: "تا ئه‌و كاته‌ی دۆسیه‌كه‌یان له دادگا یه‌كلایی ده‌بێته‌وه ئه‌و تۆمه‌تبارانه ناتوانن بچنه‌وه سه‌ركاره‌كانیان".
رۆژی چوارشه‌ممه 13ی نیسانی 2016، له‌سه‌ر دوای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمـ به‌ڕێوه‌به‌ر و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركران.
