حه‌شدى شه‌عبی هێرش دەكاتە سەر سایلۆى خورماتوو

 حه‌شدى شه‌عبی هێرش دەكاتە سەر سایلۆى خورماتوو
شه‌ڕ له‌ خورماتوو به‌رده‌وامه‌ و حه‌شدى شه‌عبی هێرشه‌كانى به‌ دوو ئاراسته‌ و شێوه‌ى جیاواز ده‌ست پێكردووه‌، سه‌ره‌تا گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كان به‌گولـله‌هاوه‌ن بۆردوومان ده‌كات و دواتر هێرشى بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى سایلۆى خورماتوو ده‌ستپێكردووه‌.


تا ئێستە شه‌ڕێكى قورس له‌ نزیك سایلۆى خورماتوو له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی بەردەوامە، حه‌شدى شه‌عبی ده‌یه‌وێ ئه‌و باره‌گایانه‌ كۆنترۆڵ بكاته‌وه‌ كه‌ دوێنى له‌لایه‌ن هێزه‌ كوردییه‌كانى خورماتوو كۆنترۆڵ كران، هه‌ر بۆیه‌ ده‌یه‌وێ سایلۆى خورماتوو كۆنترۆڵ بكاتەوە، چونكه‌ جێگایه‌كى به‌رز و ستراتیجى هه‌یه‌ و حه‌شدى شه‌عبی ده‌یەوێ قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانى له‌وێ جێگیر بكات.


هاووڵاتیانى خورماتوو داوا له‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن به‌هانایانه‌وه‌ بچێت چونكه‌ به‌هۆى شه‌ڕه‌كه‌ى ئێستە 2 هاوولاتى كورد شه‌هید بوون و سێ كەسیش بریندار بوون .
Top