ئەنەکەسە: لەبەر ئەوەی پرۆژەی نەتەوەییمان ھەیە، پەیەدە دژایەتیمان دەکات
ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا(د.کاوە ئازیزی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "دوو بارەگای ئێمە و پارتی یەکێتیی کوردیان لە تل تەمەر دەستبەسەردا گرتوون و، دایانخستوون؛ بارەگایەکی دیکەی ئێمەیان لە گرکێلەکێ سوتاندووە، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەزانن ئێمە خاوەن پرۆژەی نەتەوەیین و، لە بەرانبەر خراپکارییەکانی ئەواندا دەوەستینهوه و دهبینە جێگرەوەی ئەوان، بۆیە دژایەتیی ئێمە دەکەن، کە ئەمەش زۆر ئەستەمە بتوانن ئەنجامی بدەن.''
(د.کاوە ئازیزی) گوتیشی، ''ئهوان دەیانەوێت چۆن لە کوردستانی تورکیادا گۆرەپانی سیاسییان قۆرغ کردووە، بەھەمان شێوە لە رۆژئاوای کوردستانیش بیکەن، بەڵام ناتوانن ئەو کاره بکەن و، ئێمە لە خەباتی خۆمان بەردەوام دەبین.''
باسی لەوەش کرد، ''پەیەدە لەرۆژئاوای کوردستان رۆژانە ئەندام و لایەنگرانی ئێمە دەستگیر دەکات.''
KDP
