ئەنترناشناڵ بزنس تایمز: واشنتۆن چیتر ناتوانێت حه‌یده‌ر عه‌بادی بپارێزێ
به‌پێی سه‌رچاوه‌ی ڕۆژنامه‌كه، (جیمس جیفری) باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه، لاوازیی ئه‌دای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن (عه‌بادی)یه‌وه، بارودۆخی عێراقی به‌م ڕۆژه گه‌یاند.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا یارمه‌تیی (عه‌بادی)ی دا بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریکا له عێراق گوتی، كه له ئێستادا ئه‌وان ناتوانن (عه‌بادی) بپارێزن، چونكه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا دایانڕشتبوو له عێراق له‌لایه‌ن هێزه تائیفییه‌كانه‌وه هیچ ئیعتیبارێكی بۆ نه‌كرا.
ڕۆژنامه‌كه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له جێی خۆیدا نه‌بوو له‌وه‌ی كه بتوانێت به‌سه‌ر هەژموونی تائیفیدا زاڵ بێت، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ی كه ئابووریی عێراق لە جیاتی نەوت، زیاتر پشت به هه‌نارده‌كردنی گه‌نم ببه‌ستێت، هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات هه‌مان شێوه‌ی (نووری مالیكی) بووه.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو ئه‌و قه‌یرانە سیاسییه‌ی ئێستای عێراق هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر سه‌قامگیریی عێراق و، ئاماژه‌یه بۆ ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی لە عێراق.
KDP
