بەوێنە.. کۆگایەکی تەقەمەنیی داعش لە روومادی دەدۆزرێتەوە

بەوێنە.. کۆگایەکی تەقەمەنیی داعش لە روومادی دەدۆزرێتەوە
هێزە ئەمنییەکان کۆگایەکی تەقەمەنیی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە پارێزگای ئەنبار دەدۆزنەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، کارمەندانی ئاسایش لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و هەواڵگریی پارێزگای ئەنبار کۆگایەکی گەورەی تەقەمەنی و بۆمبیان لە دووکانێک لە شاری روومادی دەدۆزنەوە.

لەو کاتەی رێکخراوی داعش شاری روومادی داگیر کردبوو (لە مانگی ئایاری 2015 تاوەکو مانگی تشرینی دووەمی 2015)، ئەو تەقەمەنییانەی لەو دووکانە دانابوو.










باسنيوز
Top