ئەمڕۆ ئەندامانی كورد دەگەڕێنەوە بەغدا

 ئەمڕۆ ئەندامانی كورد دەگەڕێنەوە بەغدا
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەندامانی كورد دەگەڕێنەوە بەغدا، بۆئەوەی بەشداری لە كۆبوونەوەی بەیانیدا بكەن، بەڵام بە هۆی چارەنەكردنی كێشەكانەوە، زۆر زەحمەتە كۆبوونەوە ئەنجامبدرێت.

(رێناس جانۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتیكوردستانی گوت: "ئەمڕۆ ئەندامانی كورد دەگەڕێنەوە بەغدا،چونكە بڕیارە بەیانی سێشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ ببێتەوە، بەڵام هێشتا كێشە و ئاڵۆزییەكان چارەنەكراون، گرفتەكانیش لە نێوان پەرلەمانتارانی مانگرتوو ونەكراون، هەر چەندە بڕیار دراوە كە پەرلەمان كۆ ببێتەوە،بەڵام ئێمە لەو باوەڕەدا نین دانیشتنەكە ئەنجام بدرێت، چونكەكۆبوونەوەكە ئەنجامیش بدرێت، زۆر زەحمەتە هیچ كێشەیەكچارە بكرێت، بەڵام ئێمە وەك كورد بەشداری لەو دانیشتنەدادەكەین، چونكە دانیشتنێكی گشتییە و هەموو پەرلەمانتارانسەرۆكایەتیی پەرلەماندا هەر وەك خۆیان ماوەتەوە و چارەتا ئێستا نەگەییشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی، ئەگەربەشداری تێدا دەكەن".

(جانۆ) گوتیشی: ئێمە وەك كورد لەگەڵ ئاژاوەگێڕی وتێكچوونی بارودۆخی عێراقدا نین، هەر لایەنێكیش ببێتەهۆكاری تێكچوونی بارودۆخی عێراق، ئێمە خۆمان لەگەڵیدانین، چونكە ئەوە لە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێكدا نییە".






KDP
Top