شۆفیرە کوردەکان لە خورماتوو ئازادکران

 شۆفیرە کوردەکان لە خورماتوو ئازادکران
قایمقامی خورماتوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو 7 شۆفیرە کوردەی لە رێگەی بەغدا رفێندرابوون ئازادکران و چوونەتەوە لای کەسوکاریان".

شەلال عەبدول، قایمقامی خورماتوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهەوڵە بەردەوامەکانمان توانیمان ئەو 7 شۆفیرە کوردە ئازاد بکەین و بیانگەڕێنینەوە لای کەسوکاریان، رەوشی خورماتوو ئێستا تا رادەیەک ئارامە دەنگی تەقە هەر دەبیسترێت بەڵام رەوشەکە بەگشتی ئارام بووەتەوە".

ئەو 7 شۆفیرە کوردە رۆژی یەکشەممە 24-4-2016 لە رێگای ئامرلی- سلێمان بەگ لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە رفێندرابوون.
Top