دوای ئاگربه‌ست هاوڵاتییه‌كی كورد له خورماتوو شه‌هید بوو
وتیشی: "پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك، ئه‌و هاوڵاتییه شه‌هید بوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكر: "نازانرێت كێ ته‌قه‌ی له‌و هاوڵاتییه كردووه" .
له‌نیوه شه‌وی رابردوودا شه‌ڕو پێكادان له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیدا هه‌ڵگیرساو تا پاشنێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه درێژه‌ی هه‌بوو و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه و هاوڵاتیی مه‌ده‌نی شههیدبوونو ژماره‌یه‌ك حه‌شدی شه‌عبیش كوژران، سه‌ره‌نجام ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رێكه‌وتنێك له‌نێوان هه‌ردوولادا راگه‌یه‌ندرا.
