ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له قه‌زای ئاکرێ و شێخان ھاوکاری ئاواره‌کان ده‌کات
ئه‌مڕۆ له‌درێژه‌ی کار‌و چالاکیه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ به‌ھاناوه‌چوون و دابینکردنی پێداویستیه‌کانی ژیان بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌ران، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له قه‌زای ئاکرێ به ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئاواره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی که‌مپ، له ھه‌ڵمه‌تێکدا ھه‌ستان به دابه‌شکردنی پارسێلی خۆراک به‌سه‌ر ٩٠ خێزانی ئاواره‌ی مه‌سیحی که له گوندی بانهسور نیشته‌جێکراون، که ھه‌ر پارسێلێک ٢٥ کغم پێکھاتوه‌و له‌م ماده خۆراکیانه پێکھاتووه: ( برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌کر، فاسۆلیا، چا، شه‌عریه، شیر، نۆک، سریلاک).
له‌لایه‌کی دیکه له‌درێژه‌ی ھاوکاریکردنی خێزانه ئاواره‌کان له ھه‌رێمی کوردستان، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له که‌مپی مام ره‌شانی سه‌ر به قه‌زای شێخان له ھه‌ڵمه‌تێکدا ھه‌ستان به دابه‌شکردنی شیر‌و پێداویستی به‌سه‌ر ٢٠٣ خێزانی منداڵداری که‌مپه‌که‌دا.
