ههدهپهیشی خستووه‌ته به‌ر كاریگه‌ریی خۆیه‌وه.. په‌كه‌كه به لێدانی خه‌نده‌ق و شه‌ڕی ناو شار دۆزی كوردی پێ چاره نابێ
(د. هه‌وار نێروه‌یی) كه مامۆستای زانكۆیه، بۆچوونی وایه، لێدانی خه‌نده‌ق و بردنی شه‌ڕ بۆ ناو شار و كۆڵانه‌كان، دۆزی كورد له باكووری كوردستان بۆ ده‌یان ساڵ پێش ئێستا گه‌ڕانده‌وه، كه له‌و كاته هه‌موو ناوچه‌كانی باكووری كوردستان ببوونه سه‌ربازگه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیش هه‌مان شته، له هه‌موو شوێنه‌كان بازگه‌ی سه‌ربازی دانراون، ئه‌وه‌یش هه‌مووی بۆ سیاسه‌تی په‌كه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له ناوچه‌كه په‌یڕه‌و ده‌كات.
ئه‌و مامۆستای زانكۆ بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: ''ئه‌م سیاسه‌ت و تێڕوانینه‌ی په‌كه‌كه بۆ چره‌ی دۆزی كورد له توركیا، وای كردووه كه هه‌ده‌په بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌وه‌وه، هه‌ربه‌و هۆیه‌یشه‌وه پێگه‌ی سیاسیی و ئابووری باكووری كوردستان كه‌وته قه‌یرانێكی زۆر گه‌وره‌وه، هه‌تا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش دروست كردووه، كه ڕۆژانه به هۆی هه‌ڵه‌كانی په‌كه‌كه‌وه ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئیبراهیم خه‌لیل داده‌خرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات پێده‌چێ به ویستی خۆی نه‌بێ، به هێنده‌ی كه‌وتنه به‌ر كاریگه‌ریی و گوشاری وڵاتانی هه‌رێمی، شه‌ڕ له باكووری كوردستان هه‌ڵگیرسێنێت.''
