ئەنوەری حاجی عوسمان: حەشدی شەعبی خورماتوو داگیر بكات یاخوود داعش ھیچ جیاوازییەكی نییە

ئەنوەری حاجی عوسمان: حەشدی شەعبی خورماتوو داگیر بكات یاخوود داعش ھیچ جیاوازییەكی نییە
(ئەنوەری حاجی عوسمان) بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی شەڕەکەی خورماتووەوە رایگەیاند، حەشدی‌شەعبی خورماتوو داگیر بكات یاخوود داعش، ھیچ جیاوازییەكی نییە.

(ئەنوەری حاجی عوسمان) دەڵێت: "بە داخەوە كاتی خۆی زۆر ھاوارمان كرد كە رێگە نەدرێت بە رەسمی بارەگاكانی ھێزەكانی حەشدی‌شەعبی بێنە ئەو ناوچانەوە، هەڵەبەتە جارێكی دیكەش گوتوومە ئەوە گوناھی خۆمانە".

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وای بە کوردستان24 گوت: "سەعات 11ـی شەوی رابردوو شەڕەكە دەستی پێ كردووە، ئێستا شەڕەكە گەورەتر بووە، شوێنە بەرزەكانی خورماتوو لە دەست ھێزەكانی پێشمەرگەدان، ئەمەریكایش لە پەیوەندیدایە لەگەڵ سەرۆكی ھەرێم و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ ئەوەی چارەسەرێكی بنەڕەتی بدۆزنەوە."

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی، "من ئاگاداری ئەوەم خەڵكی داقووق و خورماتوو ھەسەت بە مەترسی دەكەن، داوا دەكەن حەشدی‌شەعبی لەو ناوچانە دەر بكرێت، من پێم وایە حەشدی‌شەعبی خورماتوو داگیر بكات یا داعش ھیچ جیاوازییەكی نییە".





KDP
Top