پەرلەمانتارێكی كورد له به‌غدا: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نه‌ماوه
عادل نوری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە بەهۆی بەشداریكردنی لەمانگرتن لەفراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی دوورخرایەوە رایگەیاند، دەستەی سەرۆكایەتی پێشووی پەرلەمان بوو بەمێژوو، چونكە لایەنەكان رازی بوون لەدوا دانیشتنی پەرلەمان كەسێكی دیكە سەرپەرشتی دانیشتنەكە بكات، هەموو فراكسیۆنە كوردستانییەكانیش لەو دانیشتنەدا بەشداربوون، پێیان خۆش بێت یان نا دانیان بەوەدا ناوە دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران نەماوە، ئێستاش كاتی دانانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراقە لەپشكی كورد، پێویستە پەرلەمانتارانی كورد بۆ دانانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق كۆببنەوە.
عادل نوری وتیشی، بۆ پڕكردنەوەی ئەو پۆستە دەبێت هەر 65 پەرلەمانتارە كوردەكە كۆببینەوەو كەسێك بۆ ئەو پۆستە دیاری بكەین، بۆ ئەوەش دەبێت لەحكومەتی عیراقدا رەچاوی پشكەكانی دیكەی كورد بكرێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه 21 نیسان 2016 سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق عه‌دنان جه‌نابی دانیشتنی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی نوێ بۆ په‌رله‌مان به كراوه‌یی بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخست، جه‌نابی جه‌ختی كرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی گه‌یشتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، دوای ئه‌وه‌ی رێژه‌ی یاسایی به ئاماده‌بوونی نیوه كۆ یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ئه‌و كات ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێت.
پێنجشه‌ممه 21 نیسان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی كاتی عه‌دنان جه‌نابی و ئاماده‌بوونی 135 ئه‌ندام دانیشتنێكی كراوه‌یان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌سته‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌نجام دا
ZNA
