''كه خەڵک دەکوژرێن و رۆژئاوایش وا خه‌ریكه چۆڵ ده‌بێ، پەیەدە لێی به‌رپرسه''
(د.کاوە ئازیزی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ئەو شەڕەی لە قامیشلۆ رووی داوە، کەس نه‌یزانی چۆن هه‌ڵگیرسا و چۆنیش ئاگربەست راگەیێندرا، ئاخر ڕوونه كه حیزبێک وڵاتی ئێمەی داگیر کردووە و، بە ئارەزووی خۆی شەڕ هه‌ڵده‌گیرسێنێ؛ هه‌ر به هۆی ئه‌و سیاسەته چەوته‌ی پەیەدەیشه‌وه‌یه، خەڵکی ئێمە دەکوژرێن و دەربەدەر دەبێت و دەبنە پەنابەر.''
(د.کاوە ئازیزی) جه‌خت ده‌كاته‌وه، سیاسەتی چەوتی پەیەدە وایكردووه، خەریکە گوند و شارەکانی رۆژئاوای کوردستان چۆڵ دەكرێن، له ڕاستیدا هه‌ر ئه‌و سیاسه‌تكردنه نادروسته‌یشه بوه‌تە مەترسی لەسەر ئەمن و ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا ئاماژه‌ی دا، ''ئەگەر ئەم جۆرە سیاسەتە بەردەوام بێت، کێشەی کورد ھیچ کات چارەسەر نابێت و، رۆژئاوای کوردستانیش چۆڵ دەبێت، به‌مه‌یش دوژمن بۆ کورد زیاتر دەبێت و وڵاتانیش ھیچ بۆ ئێمە ناکەن.''
بڵند ئیبراھیم
KDP.info
