مه‌حما خه‌لیل: خه‌ڵکی شنگال قبوڵ ناکات په‌که‌که منداڵانی ئه‌وان بۆ به‌رژوه‌ندی خۆیان په‌روه‌رده بکه‌ن
قایمقامی قه‌زای شنگال "مه‌حما خه‌لیل" به‌ئاژانسی ھه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: "لای ئێمه بیروڕا ئازاده و رێگه له ھیچ که‌سێک ناگرین بیروباوه‌ڕی چۆن بێت و ئینتیمای بۆ چ لایه‌نێک ھه‌بێت، به‌ڵام به‌پێی یاسا نیوده‌وڵه‌تیه‌کان ناکرێت منداڵ له‌لایه‌ن ھیچ ھێزێک په‌روه‌رده بکرێت که بۆخۆیان به‌کاری بھێنن، بۆیه خه‌ڵکی شنگال ھه‌موو په‌روه‌رده‌کردنی منداڵانی ئێمه له‌لایه‌ن په‌که‌که ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه و قبوڵی ناکه‌ین.
مه‌حما خه‌لیل گوتیشی، ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌لایه‌ن په‌که‌که په‌روه‌رده کراون زۆر نین، به‌ڵام به‌بیانوونی بردنیان بۆ قوتابخانه ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
