گومان دکرێت جارێکی دیکه داعش له گوێڕ چه‌کی کیمیاوی به‌کارھێنابێت
گومان ده‌کرێت چه‌کی کیمیاویی تێدا به‌کارھێنابێت.
فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گوێڕ "قادر قادر" راگه‌یاند: "تیرۆرستانی داعش چه‌ند گوللـه ھاونێکیان ئاراسته‌ی ھێزی پێشمه‌رگه کردووه له ناوچه‌ی "ئه‌بوشیته"، به‌وھۆیه‌وه ته‌ندروستی ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه تێکچووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشانه کراون و چاره‌سه‌ریان بۆ کراوه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌نگه‌ره‌کانیان.
قادر قادر گوتیشی، گومانی ئه‌وه ده‌کرێت داعش چه‌کی کیمیاوی به‌کارھێنابێت و لێکۆڵینه‌وه‌ش له‌وکاره ده‌ستی پێکردووه.
له زاگرۆس
