پیرۆزبایینامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ و جەژنی (چوارشەممە سۆر)ی ئێزیدیان

پیرۆزبایینامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ و جەژنی (چوارشەممە سۆر)ی ئێزیدیان
بەبۆنەی جەژنی (چوار شەممە سۆر)و سەری ساڵی نویی ئیزیدیان پیرۆزباییەکی گەرم لە کەسایەتی و شێخان و ئەنجوومەنی روحانی کوردانی ئیزدی و سەرجەم ئێزیدیان لە کوردستان وجیھان دەکەین، ھیواخوازین ئەم جەژنە و گشت جەژن و بۆنەکانتان لە سایەی ئازادی و سەقامگیریی ھەرێمەکەمان بە خێروخۆشی وکامەرانی بۆ ھەموو لایەک بگەڕێـتەوەومایەی دڵنەوایی و ئارامگریی بێت و موژدەی کۆتایی ھێنانی شەڕ ودەردەسەریەکانی پێبێت.

ئەو بۆنەیە لەکاتێکدا لە ئێوە پیرۆز دەکەین، کە گەلەکەمان بە گشت پێکھاتەوچین و توێژەکانیەوە دووچاری شەڕێکی دڕندانەی تیرۆریستان بوونەتەوە، بۆیە ئەرکی سەرشانی ھەموومانە بەیەک دەنگ و دەست و برایانە و دڵسۆزانە بەرگری لە خاک و زێدو نیشتیمانەکەمان و ئەو دەسکەوتانەی بە خوێن و قوربانییەکانمان ھاتوونەتە دی، بکەین.

بەو بۆنەیەوە جارێکی دیکە سۆزوپاڵپشتی و پشتیوانی تەواو و بەردەوامی ماددی و مەعنەوی پارتیمان و سەرۆک مەسعود بارزانی دووپات دەکەینەوە بۆ بەدیھێنانی گشت مافەکانتان و پاراستنی کوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و دوایی ھاتنی مەینەتیەکانی دەربەدەریوماڵوێرانی و سەرگەردانی و گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ شوێنەکانی دیکەی دەڤەرەکەتان و ئاوەدانکردنەوەیان، ھەروەھا زیاتر برەودان بە گیانی تەبایی و برایەتی و پێکەوە ژیان لە ھەرێمدا...
جارێکی دیکە جەژنتان پیرۆز بێت و ئومێدی بەختەوەری و خۆشگوزەرانیتان بۆ دەخوازین..

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٩/٤/٢٠١٦

Top