رۆژنامەی (ی‌و ئێس ئەی تودەی)ئەمڕۆ لە سه‌رزاری وتەبێژی پەنتاگۆن جەیف دەیڤیس له‌باره‌ی هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بڵاوی كردۆته‌وه: ئه‌و 415 ملیۆن دۆلاره‌ی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی دابینکردوە ئاماژەیەکە بۆ ئه‌و متمانەیەی ئەمریکا بە هێزەکانی پێشمەرگە هه‌یه‌تی کە ڕۆڵێکی گەورەیان دەبێت لە ئازادکردنی دووهەم گەورەترین شاری عێراق..
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی له‌سه‌ر زاری ناوبراو ئاشكرا كردووه کە عیراق ئاستەنگی زۆری لەبەردەمدایە بۆ سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی سوپاکەی.