دژە تیرۆری کوردستان کوشتنی ڕاوێژکاری سەربازی و شەرعیی داعش لە مووسڵ ڕادەگەیەنێت
پێگه‌ی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه كه گه‌وره تیرۆریستێك به‌ناوی" ئه‌بو ساریه" له‌ناو شاری مووسڵ كراوه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ك ئه‌و پێگه‌یه ئاماژه‌ی پێداوه له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ به ئامانج كردنی سه‌ركرده‌كان و به‌رپرسانی گروپی تیرۆریستی (داعش) به پشت به‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری و به هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان توانرا له ڕێكه‌وتی (٢٠١٦/٤/١٦) له شاری (مووسڵ /ساحل الایسر) نزیك نه‌خۆشخانه‌ی (سلام) گه‌وره تیرۆریست (عیماد خالید عفر) ناسراوبه (ئه‌بو ساریه) بكرێته ئامانجی فڕۆكه جه‌نگیه‌كان و بكوژرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه دراوه به ئه‌وه‌ی كه گه‌وره تیرۆریست (ئه‌بو ساریه) به‌رپرسی عه‌مه‌لیاتی (ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا )ی گروپی تیرۆریستی (داعش) بووه و له هه‌مان كات ڕاوێژكاری سه‌ربازی و شه‌رعی تیرۆریستان بووه له (ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا).
ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه ناوبراو كه‌سێكی نزیكی گه‌وره تیرۆریست (ئه‌بو محه‌مه‌د عه‌دنانی ) گوته‌بێژی گروپی تیرۆریستی (داعش) بووه.
