پسپۆڕێکی چەکە کیمیاوییەکانی داعش دەکوژرێت

پسپۆڕێکی چەکە کیمیاوییەکانی داعش دەکوژرێت
پسپۆڕێکی چەکە کیمیاوییەکانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە پارێزگای نەینەوا بەهۆی بۆردومانێکی ئاسمانی دەکوژرێت.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای نەینەوا راگەیاند، کە غالب ئەلوەزان، سەرکردەیەکی داعش لەگەڵ شەش چەکداری دیکەی رێکخراوەکە کوژراون و تەرمەکەیان ناردراوەتە پزیشکی دادیی مووسڵ.

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، غالب ئەلوەزان لە ناو بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی بادووش لە پارێزگای نەینەوا بووە و فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان باڵەخانەکەیان بۆردومان کردووە، کە داعش وەک بارەگای خۆی دیاریکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان کارگەیەکی دەرمانیان لە مووسڵ بۆردومان کردووە و بووەتە هۆی کوژرانی ئیسماعیل قادر، پسپۆڕی چەکە بایۆلۆژییەکانی ئەو رێکخراوە و چوار چەکداری دیکە.

ئیسماعیل قادر، کە بە رەگەز سورییە، کارگەی دەرمانەکەی وەک شوێنێک بۆ دروستکردنی چەکی کیمیاوی و بایۆلۆژیی بەکارهێناوە.






له باسنیوز
Top