فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا قەندیل بۆردومان دەكەن

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا قەندیل بۆردومان دەكەن
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 18-4-2016 بە بیانووی بوونی پارتی كرێكارانی توركیا (پەكەكە) فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا، بناری قەندیلیان بۆردومان كرد.


بە گوتەی ئەو هاووڵاتییانەی بۆ هێنانی گژ و گیای بەهاری روویان لە چیاكانی دەروبەری قەندیل كردووە، دوو فڕۆكەی سوپای توركیا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ چەند جارێك بناری قەندیلیان بۆردومان كردووە، ئەوەش بووەتە جێگەی ترسی ئەو هاووڵاتییانەی بەدوای گژو گیای بەهارییەوە بوونە و لە ترسی بەهەڵە بۆردومانكردنی فڕۆكەكان، ناوچەكەیان جێهێشتووە و گەڕاونەتەوە.









له باسنيوز
Top