پێنتاگۆن: شەڕ لە دژی داعش بەھێزتر دەکەین

پێنتاگۆن: شەڕ لە دژی داعش بەھێزتر دەکەین
وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئەمەریکا شەڕ و ئۆپەراسیۆنەکانی لەدژی داعش بەرفراوان و بەھێزتر دەکات.



ئاشتون کارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لە بنکەیەکی سەربازیی ئەمەریکی لە نزیکی ئەبووزەبی ڕایگەیاند، ئەمەریکا شەڕەکەی دژی داعش بەھێزتر دەکات.



کارتەر کە بەمەبەستی چاودێریی زیادکردنی ژمارەی ھێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە سەردانی بنکەی "ئەلزەفرە"ی لە ئەبووزەبی لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کردووە، ئەوەشی گوت کە لە ھەنگاوی داھاتوودا، شەڕی دژ بە داعش بەرفراوانبوونی ھێرشی ئاسمانی و ڕەوانەکردنی زیاتری ھێزی زەمینی و هەروەها چڕبوونەوەی زیاتری شەڕی ئەلیکترۆنی لەخۆ دەگرێت.







له باسنيوز
Top