هێزە ئەمنییەکان پێنج وەزارەتی عێراق دادەخەن
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، خۆپیشاندەران لە دەوروبەری هەر پێنج وەزارەتی دەرەوە، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کارەبا، بازرگانی و تەندروستی، وێڕای ئەمانەی گشتیی بەغدای پایتەخت کۆبوونەتەوە و حکوومەتی عێراقیش ترسی لە هەڵکوتانە سەر ئەو شوێنانەی لەلایەن هاووڵاتییانەوە هەیە.
خۆپیشاندەران، کە زۆربەیان لایەنگری رەوتی سەدرن، پشتگیریی بەشێک لە پەرلەمانتاران دەکەن و داوا دەکەن هەرسێ دەستەی سەرۆکایەتیی عێراق (پەرلەمان، حکوومەت و سەرۆکایەتیی کۆمار) بگۆڕدرێن.
بۆ پاراستنی بارەگای ئەمانەی بەغدا و ئەو وەزارەتانە، هێزە ئەمنییەکان لەو شوێنانە جێگیرکراون و دەرگاکانیان داخستوون.
باسنيوز
