دەزگای بارزانی، WFPو رێكخراوی LDS، هاوكاریی 2 هەزار و 88 خێزانیان كرد
لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەهاناوەچوون و دابینكردنی پێداویستییەكانی ژیان بۆ ئاوارەو پەنابەران، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ پرۆگرامی خۆراكی جیهانی، لە هەڵمەتێكدا بەشەخۆراكی مانگانەیان بەسەر 676 خێزان لە قەزای خەباتدا دابەش كرد، كە هەر پارسێلێكی خۆراك پێك هاتبوو لە (برنج، نیسك، نۆك، شەكر، خوێ، زەیت، دۆشاوی تەماتە، چا و فاسۆلیا).
شایانی باسە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ پرۆگرامی خۆراكی جیهانی بەپێی بەرنامەیەكی تۆكمە، مانگانە پارسێلی خۆراك وەك بەشەخۆراكی مانگانە بەسەر خێزانە ئاوارە و پەنابەرەكان لە كەمپ و دەرەوەی كەمپەكان لە هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكات.
لە لایەكی دیكەوە، رۆژی 15.4.2016 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەهاناوەچوون و دابینكردنی پێداویستییەكانی ژیان بۆ ئاوارە و پەنابەران، بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی LDSـی ئەمەریكایی، لە هەڵمەتێكدا لە قەزای ئاكرێ و لە ناحیەی مەتێ، پارسێلی خۆراكیان بەسەر 1412 خێزانی ئاوارەی ئێزدیی شنگال و دەشتی نەینەوا و باشیكدا دابەش كرد، كە هەر پارسێلێكی خۆراك پێك هاتبوو لە (برنج، نیسك، نۆك، شەكر، خوێ، زەیت، دۆشاوی تەماتە، چا و فاسۆلیا).
شایانی باسە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ رێكخراوی LDS، چەندین پڕۆژەی گرینگ لە بواری كەمئەندامان و فریاكەوتنی ئاوارە و پەنابەران لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا ئەنجام دەدەن.
KDP.-
