مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی کۆدەبنەوە

 مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان  و یەکێتی کۆدەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 16-4-2016 مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر کۆببنەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەیاند: ئەمڕۆ شەممە هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و کۆبوونەوەکەیش تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەسەر رەوشی سیاسی عێراق و دواین هەڵوێستی کورد لە بەغدا".

بەپێی زانیارییەکانی رووداو کۆبوونەوەکە کاژێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ ئەنجامدەدرێت.










روداو
Top