وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کرێی خوێندن کچ و کوڕی شەهیدان و ئەنفالکران خەرج دەکات
ئەمڕۆ پێج شەممە 14\4\2016، وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان لە ڕاگەیاندراوێکدا ، ئاماژەی بەوە کرد: “لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە، بڕیاری خەرج کردنی کرێی خوێندنی ساڵی ڕابردووی کوڕ و کچی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەرکراوە کە قۆناغی دووەمی مابوو”. ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە بڕی پارەکە چوار ملیار و 808 ملیۆن و 261 هەزار و 750 دینارە.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە نووسراویان ئاراستەی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە کردووە، کە بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016 کرێی خوێندن لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفلکراوان و زیندانییانی سیاسی وەرنەگیرێت، ئەویش بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان. جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە خەرجکردنی کرێی خوێندنی ئەو قوتابییانەوە پابەندە.
باسنيوز
