كەریم شنگالی: پێشمەرگە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ دەكات
کەریم شنگالی، لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا رایگەیاند: ھێزی پێشمەرگە رۆڵی دەبێت لەو ئۆپراسیۆنە، کە دایکی ئۆپراسیۆنەکان ناسراوە بۆ پاککردنەوەی ئەو شارە لەدەست چەکدارانی داعش، بەڵام کورد ھیچ پلانێکی نییە، ھێزەکانیان ببنە نێو شاری مووسڵەوە و بەشداربن لەشەڕەکانی ناو ئەو شارە.
ھەروەھا كەریم شنگالی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە ھێزی پێشمەرگە نزیکەی دوو ساڵە لەدژی داعش شەڕ دەکات، بەھۆی بڕینی بوودجەوە لەلایەن حکوومەتی عێراقییەوە زیاتر لە سێ مانگە مووچەی وەرنەگرتووە و ھۆشداریشیدا کە دواکەوتنی بەردەوامی مووچەی پێشمەرگە، رەنگە کاریگەری نەرێنی بکاتە سەر شەڕی داعش.
لە حوزەیرانی 2014 داعش شاریت مووسڵی كۆنتڕۆڵكرد و تا ئێستا لە ژێر دەستی چەكدارانی داعش دایە و بە پێگەی بە ھێزی داعش دادەنرێت، تا ئێستا سوپای عێراق نەیتوانیوە كۆنتڕۆڵی بكاتەوە.
K24
