عەمار حەکیم بە سەردانێک دەگاتە کوردستان
دوای نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 12ـی نیسانی 2016، عەمار حەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و کەسایەتییەکی باڵای شیعەکانی عێراق، گەیشتە شاری هەولێر.
چاوەڕوان دەکرێ عەمار حەکیم لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، وێڕای کابینە نوێیەکەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و پشکی کورد تێیدا، تاوتوێ بکات.
له باسنيوز
