بەرھەمھێنانی نەوتی عێراق ئاستی پێوانەیی تۆمار كردووە

بەرھەمھێنانی نەوتی عێراق ئاستی پێوانەیی تۆمار كردووە
ئاژانسی بلۆمبێرگ رایگەیاند، بەرھەمھێنانی نەوتی عێراق لەمانگی رابردوو ئاستێكی پێوانەیی تۆماركردووە، رۆژانە گەیشتۆتە زیاتر لە 4 ملیۆن و 500 ھەزار بەرمیل نەوت.

بلۆمبێرگ كە ئاژانسێكی ئابووریی ئەمریكیە ، زانیاری لەسەرچاوەيەكی كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی دەستكەوتووە ، كە لەمانگی 3 ئەم ساڵ ، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە كێڵگە نەوتیەكانی عێراق بەبەراورد بە مانگی 2 بەرێژەی 2% بەرزبووەتەوە.

بلۆمبێرگ ئاماژەی بەوەشكردووە ، كۆمپانیای سۆمۆ كە نەوتی عێراق دەفرۆشێت ھەر لەو مانگەدا رۆژانە نزیكەی 4 ملیۆن و 500 ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردە كردووە و لە ھەوڵیشدایە ئاستی ھەناردەی نەوتی بۆ بازاڕە جیھانییەكان زیاتربكات.

ئەمە لەكاتێكدایە وڵاتانی ھەناردەكاری نەوت ، لە 17 ئەم مانگە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ، بەمەبەستی سنورداكردنی بەرھەمھێنانی نەوت كۆدەبنەوە و عێراق یەكێكە لەو ئەندامانەی بەشداری دەكات.







له ZNA
Top