کوتلەی ئەحرار لە پەرلەمانی عێراق ھەرەشە دەکات

کوتلەی ئەحرار لە پەرلەمانی عێراق ھەرەشە دەکات
کوتلەی ئەحراری سەر بە رەوتی سەدر ئەمڕۆ سێ شەممە ھەڕەشەی ھەڵپەساردنی بەشداری سەرجەم ئەندامەکانی کرد لە پەرلەمانی عێراق لە حاڵی پەسەندکردنی کاندیدی کوتلە سیاسییەکان بۆ کابینەی نوێ و رەتکردنەوەی کاندیدە تەکنۆکراتەکان.

سەرچاوەیەکی باڵا لە دەستەی سیاسی رەوتی سەدر بە ئاژانسی غەدپرێس-ی راگەیاند، ئەندامانی کوتلەی ئەحرار ئەندامێتیان لە دانیشتنەکانی پەرلەمان ھەڵدەپەسێرن، لە حاڵی ھەنگاوی سەرۆک وەزیران بۆ دانانی کاندیدی کوتلەکان لە بری تەکنۆکراتەکان.

بە پێی زانیارییەکان حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران ناوی کاندیدی کوتلە سیاسییەکانی دیاریکردووە بۆ کابینە نوێیەکەی لە بری تەکنۆکرات و سەربەخۆکان.









له ZNA
Top