سەرۆك بارزانی و وەزیری بەرگریی فەرەنسا کۆدەبنەوە
سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 12ـی نیسانی 2016، سەرۆك بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری بەرگریی فەرەنسا لە شارۆچکەی پیرمام کۆبوونەوە.
چاوەڕوان دەکرێت هاوکاریکردنی زیاتری هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەن حکوومەتی فەرەنساوە بخرێتە بەر باس، وێڕای کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق.
پێشتر ژان ئیڤ لۆدریان لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، کە هاتووەتە کوردستان ”تاوەکو پشتگیریی فەرەنسا بۆ پێشمەرگە دووپات بکەمەوە“.
لە سەرەتای هێرشی داعشەوە بۆ سەر کوردستانی باشوور، فەرەنسا بە چەندین شێوە هاوکاریی هەرێمی کوردستانی کردووە و چەند جارێکیش هاوکاریی سەربازیی بۆ پێشمەرگە ناردووە، وێڕای ناردنی راوێژکاری سەربازی بۆ مەشقکردن بە پێشمەرگە.
باسنیوز
