سەرۆك بارزانی و برێت مه‌كگورگ كۆبوونه‌وه
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، له دیداره‌كه‌دا كه ماتیوس میتمان كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بووه، بیروڕا له‌باره‌ی قه‌یرانی سیاسیی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی ئاڵوگۆڕ كراوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك ئۆباما بۆ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی دژی داعش جه‌ختی له بایه‌خی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له سه‌قامگیریی سیاسی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كردووه. هه‌روه‌ها بڕیار درا هه‌ر دوولا به‌رده‌وام بن له ڕاوێژكردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ده‌ربازبوون له قه‌یرانی سیاسی".
راگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕۆشنایی خراوه‌ته سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی موسڵ و قۆناغی دوای ئازادكردن موسڵ و هه‌ردوولا له‌سه‌ر بوونی ڕێككه‌وتنێكی سیاسیی نێوان لایه‌ن و پێكهاته‌كان بۆ قۆناغی دوای ئازادكردنی موسڵ هاوڕا بوون.
ئه‌مه دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی برێت مه‌كگورك و سەرۆك بارزانیه كه له ماوه‌ی هه‌شت رۆژی رابردوودا ئه‌نجامیدابێت.
برێت مه‌كگورك یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ سەرۆك بارزانی كۆبوه‌وه له‌سه‌ر پرسی شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ كه نزیكه‌ی دوو ساڵه له ژێر ده‌ستی داعشدایه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاماده بوه‌و تێیدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هۆكاره‌كانی قه‌یرانی سیاسیی به‌غداو بڕیار درا هه‌ر دوولا به‌رده‌وامبن له ڕاوێژكردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ده‌ربازبوون له قه‌یرانی سیاسی.
خه‌ندان
