نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

 نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
ئەمڕۆ دووشەمە نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، و نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتە 42.26 دۆلاری ئەمریکا.

(بی بی نیوز بزنس) ڕایگەیاند "ئەمڕۆ دووشەمە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان 42.26 دۆلاری ئەمریکا بووە و لە سەرەتای ئەم حەفتەیەوە نرخی نەوتی خاو بە ڕێژەی 6% بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیووە.

بەپێی لێدوانی شارەزایانی ئابووری، ئەم بەرزبوونەوەیە، بۆ وەستانی بەرھەم لە دەریای باکوور و ڕۆژئاوای ئەفریقیا دەگەڕێتەوە. وا بڕیارە ڕۆژی 17 ئەم مانگە لە دۆحەی پایتەختی قەتەر دەوڵەتە بەرھەرمهێنەرەکانی نەوت کۆببنەوە بەمەبەستی باسکردن لە سەر چۆنیەتیی بەرزکردنەوەی نەرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان و سنووردارکردنی بەرھەمهێنانی نەوت لە وڵاتەکانیان.
Top