کورد دەبێتە یەکێک لە هێزە نوێیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئاژانسی ئیتارتاسی ڕووسی بەڵگەنامەیەکی ئەمەریکای ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2020 دا ھێزی نوێ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست پەیدا دەبن و گازی سروشتی بۆ ئەورووپا دەنێرن. بەڵگەنامەکە باس لە لێکۆڵینەوەکانی داهاتوو و شێوەی ھێزە جیهانییەکان لە ساڵی 2020 دەکات، کە تیایدا دەوڵەتەکان بۆ سەر گرووپ دابەش دەبن، گرووپی ئەمەریکای باشوور، گروپی ئاسیا، گرووپی دەوڵەتانی ئەورووپا، گرووپی ئەفریقیا، گرووپی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا بە بێ میسر. میسر بە جیا باسکراوە.
سەرچاوەکە هەروەها ئاماژە بە لێکۆڵینەوەکە دەکات کە، لە ساڵی 2020 دا میسر دەبێ بە یەکێک لە هەناردەکارانی گەورەی گازی سروشتی لە ناوچەکە و کێڵگەکانی لە دەریای سپی ناوەڕاست و دەلتای میسر بەکار دەھێنێت. هەروەها ھێزی نوێ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دێنە پێشەوە و گازی سروشتی ڕەوانەی ئەورووپا دەکەن و ئەمةریکا سیاسەتەکانی دەرەوەی خۆی لەسەر ئەو بنەمایە دادەڕێژێتەوە .
بەپێی شارەزایەکی بواری جیوپۆلەتیک، بەو یەدەگە گرنگەی گازی سروشتی کە ھەرێمی کوردستان ھەیەتی و بەو بەرنامەیەی کە بەنیازە گازی سروشتی ببێت بە یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی، نابێ ھەرێمی کوردستان لە ھێزە سەرھەڵداوەکانی 2020 ی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست نەبێت و بە گرنگی لە بەرنامەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمةریکادایە.
