نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان کۆبوونەوە
سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆماریی تورکیاوە رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ تورکیا، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیادا کۆبووەتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی سەرچاوەکە رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچەکە و شەڕی دژی داعش کراوە.
کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان لە کۆشکی تەرابیا لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەچووە.
رووداو
