حەشدی شەعبی: ئازادکردنی گوندی بەشیر لە سەعاتی سفر نزیکبوەتەوە
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وته‌بێژی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی راگه‌یاند: "ئازادكردنی گوندی به‌شیر له ده‌ست چه‌كدارانی داعش له سه‌عاتی سفر نزیكبووەته‌وه و حه‌شدی شه‌عبی هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ ئه‌م شه‌ڕه ته‌واوكردووه".
ئه‌سه‌دی وتیشی: "پێمانوایه به‌شیر ده‌بوایه زۆر زوتر له ئیستا كۆنتروڵ بكرایه‌ته‌وه، به‌ڵام چه‌ند هۆكارێك رێگربوون له‌به‌رده‌م ئه‌و كاره كه ئێستا ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌مان تێکشكاندووه‌و ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واوبوون".
وته‌بێژی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكراشیكرد: "چه‌ك و هێزی پێویست بۆ ئه‌م شه‌ڕه ئاماده‌یه و له سه‌عاتی سفردا پلانه‌كه جێبه‌جێده‌كرێت".
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌قید روكن تاریق محه‌مه‌د جاف، جێگری لیوای دووی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: "نه حكومه‌تی عیراق و نه حه‌شدی شه‌عبی مه‌به‌ستیان نییه گوندی به‌شیر بگرنه‌وه، ئه‌وان مه‌به‌ستی سیاسیان هه‌یه و به‌بۆنه‌ی گوندی به‌شیره‌وه تادێت چه‌ك و هێزی زیاتر ده‌هێنن بۆ سنووره‌كه".
وتیشی: "كۆكردنه‌وه‌ی هێز و چه‌ك له‌و ناوچه‌یه، له‌ئاینده‌دا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر شاری كه‌ركوك و ده‌بنه گرفت له‌سه‌ر ئێمه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ته‌واوی گوندی به‌شیر كۆنترۆڵ ده‌كه‌ینه‌وه".
گوندی بەشیر کە زۆربەی دانیشتوانی تورکمانی شیعە مەزهەبن لە مانگی 6ی ساڵی 2014 لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کۆنترۆڵ کرا.
ئەم گوندە کە تەنها 15 کیلومەتر لە باشووری کەرکوکەوە دوورە و پێگەیەکی ستراتیکی بۆ داعش هەیە، چونکە کەوتنی بەشیر مەترسی کەوتنی حەویجە زیاتر دەکات.
پێگەی ستراتیژی بەشیر وای کرد هێزەکانی حەشدی شەعبی بەبێ هاوکاری هێزی هاوپەیمانان و تەنانەت هێزی عیراق، لە سەرەتای ئەمساڵەوە چەندینجار هێرشیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەم گوندە دەستپێبکەن، بەڵام تائێستا هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بووە.
خه‌ندان
