وه‌فدی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ گه‌یشته‌ به‌غدا

وه‌فدی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ نێچیرڤان بارزانی‌  گه‌یشته‌ به‌غدا
وه‌فده‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت گه‌یشته‌ به‌غداو بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق‌و وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا كۆبێته‌وه‌.

له‌ئێستادا حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق له‌گه‌ڵ جۆن كیری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ كۆبوونه‌وه‌دان‌و بڕیاروایه‌ پاش كۆتاییهاتنی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانی‌ هاوبه‌ش رێكبخه‌ن.

زانیاری‌ زیاتر بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌.
Top