شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەكەن

شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەكەن
نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەكەن و چەند پرسێكی تایبەت بە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەكەن.

بەپێی زانیارییەكان، شاندەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی دەبێت و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت و چەند وەزیرێك یاوەری دەكەن.

هەرچەندە بە فەرمی وادەی سەردانەكە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام بەپێی زانیارییەكان سەردانەكە رۆژی هەینی 8-4-2016 ئەنجامدەدرێت.

رۆژی 31-1-2016 شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەردانی بەغدا كرد و لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فوئاد مەعسووم، سەرۆككۆماری عێراق بەجیا كۆبوونەوە.

قوباد تاڵەبانی، دکتۆر فوئاد حوسێن، دکتۆر رۆژ نووری شاوەیس و سەفین دزەیی ئەندامانی شاندی هەرێمی کوردستان بوون لە سەردانەكەی كۆتایی مانگی 1ی ئەمساڵ بۆ بەغدا.











رووداو
Top