پێشمەرگە بۆ بەشداریکردن له ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ مەرجی هەیە

پێشمەرگە بۆ بەشداریکردن له  ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ  مەرجی هەیە
شەوی رابردوو بەرپرسێکی سوپای عێڕاق بە فەرمی رایگەیاند قۆناغی دووەمی هێرشەكانی سوپای عێراق دەستی پێكردەوە و لە باشووری رۆژئاوای مەخمووریش بۆردومانی فڕۆكە و تۆپخانە بۆ سەر داعش دەستی پێكردووە.



سەرچاوەیەك لە فەوجی یەكی لیوای 91 ی سوپای رایگەیاند" لە شەوی رابردووەوە فڕۆكەكانی هاوپەیمانان و تۆپخانە بۆردومانی گوندی نەسر لە باشووری رۆژئاوای مەخموور دەكەن و فەوجی یەك و دوو لە ئامادەباشی داین بۆ چوونە نێو گوندەكە".



چاودێرانی بارودۆخی مووسڵیش پێیان وایە "سوپای عێراق لە مەخموور و سنووری پارێزگای مووسڵ ناتوانێت پێشڕەوی بكات، هۆكاری سەرنەكەوتنی سوپای عێراق دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆكار، یەكەمیان گومانی بوونی كەسانێكە لەنێو ئەو سوپایە، كە بەرلە هێرشكردن زانیاری بە داعش دەدەن، بەرپرسانیش ئەمەیان پشتڕاست كراوەتەوە، بەرلەوەی سوپا جووڵە بكات، تێكڕای پلانەكان دەگاتە داعش، هۆكاری دووەمیش نەبوونی هەماهەنگییە لەگەڵ پێشمەرگە، پێشمەرگەش بۆ بەشداریكردن مەرجی هەیە و داوای پڕچەككردن دەكات، كە مافی خۆیانە، تا پێشمەرگەش پڕ چەك نەكرێت و بەشداری ئۆپەراسیۆنەكە نەكات، سوپای عێراقی ناتوانێت پێشڕەویی تەواو بكات".



هەفتەی رابردوو سوپای عێراق لە میحوەری مەخموور، بۆ ماوەی چوار رۆژ ئۆپەراسیۆنێكی كرد، بەڵام نەیتوانی گوندی نەسر رزگار بكاتەوە.









باسنیوز
Top