حکومەتی هەرێم: هیچ که‌س و شوێنێک له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی مه‌ترسیی تیرۆردا نییه
ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه ده‌که‌ین که دوێنێ کرانه سه‌ر بروکسلی پایته‌ختی به‌لجیکا. هاوسۆز و هاوخه‌می که‌سوکاری قوربانیان و گه‌ل و حکوومه‌تی بهلجیکاین و سه‌ره‌خۆشییان لێده‌که‌ین. هیوای سه‌لامه‌تی و زوو چاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین. ئێمه له هه‌رێمی کوردستان که له هێڵی پێشه‌وه‌ی جه‌نگی دژهتیرۆرداین، له هه‌مووان باشتر له ئێش و ئازاری قوربانیان ده‌گه‌ین".
راشیگەیاندووە "ئه‌و تاوانه ترسنۆکانه دووباره سه‌لماندیان که تیرۆر له هه‌ر کوێ بۆی بلوێت، فرسه‌ت ده‌هێنێت و هیچ که‌س و شوێنێک له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی مه‌ترسیی تیرۆردا نییه، ئه‌مه‌ش په‌یامێکه بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ناوه‌نده‌کانی هێز و بڕیار له جیهان که ده‌بێ کۆڵ نه‌ده‌ین، هه‌موومان پێکه‌وه هه‌وڵ و تێکۆشانمان دژ به تیرۆر چڕتر بکه‌ینه‌وه و به‌ره‌ی دژه‌تیرۆر به‌هێزتر بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژێک زووتر تیرۆر و داعش له‌ناو به‌رین و مرۆڤایه‌تی له مه‌ترسیی بیری تاریک و تاوانه ڕه‌شه‌کانی تیرۆرستان دوور بخه‌ینه‌وه".
تەقینەوەکانی برۆکسل چوار ڕۆژ دوای دەستبەسەرکردنی یەکێک لە تۆمەتبارانی تەقینەوەکانی مانگی ١١ی ساڵی رابردووی پاریس رویاندا کە تێیدا ١٣٠ کەسی مەدەنی کوژران.
ته‌له‌فزیۆنی به‌لجیكا (ئارتی بی ئێف) ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، ئیبراهیم و خالید به‌كراوی دوو خۆكوژی ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسلن كه دوێنێ له فڕۆكه‌خانه‌ی برۆكسل خۆیان ته‌قانده‌وه و ئەو دوو تیرۆریستە بران.
کەناڵەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی پۆلیسەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو دووکەسە پێشتر لای پۆلیس ناسرابوون و چاودێریان لەسەر بووە بۆ تاوانی دیکە نەک کردەوەی تیرۆرستی.
دوێنێش ئاژانسی (ئەعماق)ی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی رێکخراوەکەی لە تەقینەوەکانی شاری برۆکسل راگەیاند.
ئاژانسەکە لە بڵاوکراوەیەکدا کە بەزمانی ئینگلیزی نووسراوە دەڵێت کە چەند ئەندامێکی دەوڵەتی ئیسلامی بە پشتوێنی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی برۆکسل و وێستگەی ناوەندی میترۆی ئەو شارە، لە تۆڵەی بەشداری بەلجیکا لە هاوپەیمانێتی دژی داعش.
هەروەک لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە کە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە پێش خۆتەقاندنەوەیان لە فڕۆکەخانەی برۆکسل تەقەیان بەناو فڕۆکەخانەکەدا کردووە. ئەمەش لەکاتێکدایە کە کەناڵی حکومی به‌لجیكی VRT رایگەیاند کە چەکێکی کلاشینکۆف لە تەنیشت یەکێک لە خۆکوژەکان دۆزراوەتەوە کە لەلایەن ئەندامانی رێکخراوی داعشەوە لەچەند هێرشێک لە ئەوروپا بەکارهاتووە.
