جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، كردەوە تیرۆریستییەكانی برۆكسێل ئیدانە دەكات

 جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، كردەوە تیرۆریستییەكانی برۆكسێل ئیدانە دەكات
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ده‌ڵێت،ئەم كردەوە تیرۆریستییانەی شاری برۆكسێل ئەو راستیە دەسەلمێنێت كە شەڕی دژی تیرۆر شەڕێكی جیهانییە و هەرەشەیەكی راستەقینەیە لەسەر هەموو وڵاتانی ئازاد و دیموكرات، بۆیە پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی زیاتر هەست بە مەینەت و ئازارەكانی گەلی كوردستان بكات و بە گڕوتینێكی زیاترەوە پشتیوانی ئەم هەرێمە بكات بۆ لەناوبردن و بنبڕكردنی تیرۆر.

لە رۆژی 22 ئاداری 2016 دا تیرۆریستانی داعش، لە كردەوەیەكی دڕندانەدا، شاری برۆكسێلی پایتەختی بەلژیكایان كردە ئارمانج و لە ئەنجامی سێ تەقینەوەدا بەدەیان هاووڵاتی بێتاوان گیانیان لەدەستداو ژمارەیەكی زۆریش برینداربوون.

لە كاتێكدا ئەم كردەوە قیزەوەنە ریسواو ئیدانە دەكەین، هاوسۆزی و هاوخەمی خۆمان بۆ گەل و حكوومەتی بەلژیكا دەردەبڕین و سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی بەپەلە بۆ بریندارەكان دەخوازین.

ئێمە لە هەرێمی كوردستان، وەكو بەرگریكەری پێشەوەی سەنگەری جیهان لە شەری دژی تیرۆردا، هەست بە ئازار و دەرهاوێشتە خڕاپەكانی ئەم شەرە سەپێندراوە دەكەین، بەڵام سووربوونمان لەسەر كۆتاییهێنانی ئەم شەڕە لە بەرژەوەندی جیهانی ئازاددا دووپاتدەكەینەوە .

ئەم كردەوە تیرۆریستییانەی شاری برۆكسێل ئەو راستیە دەسەلمێنێت كە شەڕی دژی تیرۆر شەڕێكی جیهانییە و هەرەشەیەكی راستەقینەیە لەسەر هەموو وڵاتانی ئازاد و دیموكراتدا، بۆیە پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی زیاتر هەست بە مەینەت و ئازارەكانی گەلی كوردستان بكات و بە گڕوتینێكی زیاترەوەو پشتیوانی ئەم هەرێمە بكات بۆ لەناوبردن و بنبڕكردنی تیرۆر.

دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

23/3/2016
Top