سەرۆك بارزانی: ئه‌مساڵ به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ین
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی جیابوونه‌وه له عێراق و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییدا ده‌ڵێت: جگه له سه‌ربه‌خۆیی هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نییه".
سەرۆك بارزانی له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "له دوای 2003 هه‌وڵماندا بتوانین له چوارچێوه‌ی عێراقێكی نوێ و فیدرال و له سایه‌ی ده‌ستوورێكی دیموكراسیدا، به یه‌كه‌وه بژین و به به‌ڵێ ده‌نگمان به‌ده‌ستووره‌كه‌داوه و نیازاپاكی خۆشمان نیشاندا".
سەرۆك بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، یان ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانمان بین و قوربانییه‌كان له‌به‌ر چاو نه‌گرین و ببینه‌وه به‌شێك له عێراق، یاخود گه‌له‌كه‌مان به‌ره‌و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم هه‌نگاو بنێین.
هه‌روه‌ها گوتی: "پێویسته له ریفراندۆمدا له گه‌لی خۆمان بپرسین چی‌یان ده‌وێت؟".
K24
