لە مەخمور ئه‌مریكا بۆردومانی داعش ده‌كات

لە مەخمور ئه‌مریكا بۆردومانی داعش ده‌كات
له‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ ئه‌و هێزه‌ ئه‌مریكییه‌ی كه‌ له‌ شارۆچكه‌ی مه‌خمور جێگیركراون بۆردومانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌كه‌ن و تائێستاش بۆردومانه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

دوو سه‌رچاوه‌ له‌ فیرقه‌ی 15ی سوپای عیراق كه‌ نه‌یانویست ناویان ئاشكرا بكرێت راكه‌یاند: له‌ كاتژمێر 7:30 به‌یانییه‌وه‌ ئه‌و هێزه‌ی سوپای ئه‌مریكا كه‌ له‌ شارۆچكه‌ی مه‌خمور جێگیر كراون، به‌ مه‌تفه‌عی بۆردومانی داعش ده‌كه‌ن".

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد: "ئه‌مریكییه‌كان بۆردومانی ده‌وروبه‌ری گوندی گاره‌ ده‌كه‌ن و تا ئێستاش به‌رده‌وامن".
كۆڵۆنێڵ ستیڤ وارن وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ جەنگی دژ بە داعش، بە ڤیدیۆ قسەی بۆ پەیامنێرانی رۆژنامە جیاجیاكانی ئەمریكا كرد كە لە پنتاگۆن ئامادەبوون و رایگەیاند: "ئەو سەربازانەی لە سەربازگەی مەخمور جێگیركراون، راهێنەرن و ئامانج لەو هێزە مارێنزەی رەوانەی ئەو سەربازگەیەش كراوە كە ژمارەیان لەنێوان 100 بۆ 200 سەرباز دەبێت، بۆ پارێزگاریكردنە لە راهێنەرەكان كە مەشق بە هێزەكانی عیراق دەكەن".

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، وتیشی: "هێزە مارێنزەكەی مەخمور، هێزێكی شەڕكەرە و چەكی باشیان پێیە، بەڵام لەم قۆناغەدا ئەركیان بەرگرییە و لە قۆناغەكانی داهاتوودا و لەگەڵ گۆڕانی بارودۆخ و هەلومەرجەكان ئەركەكانیان دەگۆڕێت".
پێشتر ئەمریكا ئاماژەی كوژرانی سەربازێك و برینداربوونی ژمارەیەك سەربازی تری ئەمریكایی كرد، ناوی‌ ئەو سەربازەشی‌ ئاشكرا كرد كە لەئاكامی‌ بۆردومانكردنی‌ بنكەیەكی‌ سەربازی‌ لە سنووری‌ مەخمور لە شەممەی رابردوودا لەلایەن رێكخراوی‌ تیرۆرستی‌ داعشەوە كوژرا.

وەزارەتی‌ بەرگری‌ ئەمریكا (پنتاگۆن) لەراگەیەندراوێكدا كە لەلایەن پێگەی‌ رۆژنامەی‌ usa today بڵاوكرایەوە ئاماژەی‌ بەوەكرد، ئەو سەربازەی رۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ رابردوو له‌ بۆردوومانێكی‌ چه‌كداره‌كانی‌ داعش له‌ مه‌خمور كوژراوه‌ ناوی‌ "لۆیز ئیف كاردین"ەو تەمەنی‌ 27 ساڵ بووە.





خه‌ندان
Top