ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی: یوسف محه‌مه‌د كوردستانی گه‌یاند به‌م ڕۆژه‌ ناخوشانه‌

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی: یوسف محه‌مه‌د كوردستانی گه‌یاند به‌م ڕۆژه‌ ناخوشانه‌
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌لێت: به‌هۆی به‌هه‌له‌ به‌كارهینانی ده‌سهه‌لاتی خۆی،یوسف محمد كوردستانی گه‌یاند به‌م ڕۆژه‌.

‎عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان،به‌(ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس)ی ڕاگه‌یاند: سه‌ره‌تای دروشمه‌كانی بزۆتنه‌وه‌ی گوڕان ئه‌وه‌بوو كه‌ ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دوربێت له‌ ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی، به‌لام یوسف محمد په‌رله‌مانی دایه‌ ده‌ست نه‌وشێروان و بزۆتنه‌وه‌ی گوڕان.

‎عه‌لی عه‌ونی گوتی: هه‌موومان له‌ بیرمانه‌ كاتێك شه‌ڕی براكوژی روویدا، خوێن له‌ نێوان ئێمه‌و یه‌كێتیدا ده‌ڕژا به‌لام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ په‌رله‌مانی كوردستان مسداقیه‌تی له‌ده‌ست نه‌دا، خوالێخوشبوو(جه‌وهه‌رنامیق) سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی په‌رله‌مان توانی به‌لانس رابگرێت و شكوی په‌رله‌مانی هیشته‌وه‌، به‌لام یوسف محمد زۆر به‌ منالانه‌ په‌رله‌مانی به‌رێوه‌برد تا گه‌یاندی به‌م ڕۆژه‌، بویه‌ پارتی سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت ناوبراو بگه‌رێته‌وه‌ ناو په‌رله‌مانی كوردستان.

‎سه‌باره‌ت به‌ قسه‌كانی یوسف محه‌مه‌د كه‌ له‌ دیداری سلێمانیدا كردبووی، عه‌لی عه‌ونی گوتی: نامانه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌م قسانه‌ بدوێین، چونكه‌ ئه‌م قسانه‌ له‌ ماموستایه‌كانی بوو ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ سالانی ١٩٦٤وه‌ ده‌لێن، ئێمه‌ پروفیسورین و خه‌لك هیچ نازانێت و نه‌خوێنده‌وارن‌، به‌لام له‌ بیری كردووه‌ كه‌ خۆی به‌ (قبول خاس) له‌ زانكۆ وه‌رگیراوه‌.

‎ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی گوتی: پارتی له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه‌ بۆ ده‌ربازكردنی كوردستان له‌و دوخه‌، له‌گه‌ل یه‌كێتیدا له‌ گفتوگۆداین، وه‌ك پارتی ده‌مانه‌وێ ده‌ست به‌ قوناغێكی نوێ بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌ گوڕه‌پانی سیاسی كوردستان دان و ده‌بێت گوڕانیش له‌وه‌ تێبگات كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د بۆ په‌رله‌مان كوتایی هاتووه‌.
Top